بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار یەدوڵا جەوانی سەبارەت بە چالاکی گرووپە چەکدارەکان دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان، وتی: هەر هۆکارێک چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە بیەوێت ئاسایش و یەکپارچەیی نیشتمانی ئێمە تێک بدات، قبووڵ ناکرێت و بەرپەرچی دەدەینەوە.
ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ئەوەی بستێک لە خاکی وڵاتەکەی بە داگیرکەر بدات، بەرەوانی پیرۆزی تێپەڕاند و لە هەموو سەردەمانی دیکەشدا بە شێوەی جیدی رووبەڕووی دوژمنانی خۆی بۆتەوە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئێمە هەندێ جار لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق جووڵانەوەهایەکمان دەدی کە لە لایەن جیایی خوازەکانەوە ڕووی دەدا بەڵام ئێمە بە شێوەی جیدی ڕووبەڕوویان بووینەوە.
سەردار جەوانی ڕاشیگەیاند: ئەم ڕۆژانەش ئەم ڕووداوانە دووپات دەبنەوە بۆیە گەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و کردەوەی پێویست لە هەمبەر گرووپە چەکدارەکان بەڕێوە نەبەن، ئێمەش بە شێوەیەکی دیکە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
بۆچوونی ئێوە