بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم کتێبە بە هەوڵ و تێکۆشانی چەند ساڵەی هووشمەند عەلیزادە، کیومەرس حەبیبی و کیومەرس ئیراندووست، ماموستایانی بەشی شارسازی زانکۆی کوردستان ئامادە کراوە.
ئەو وتیشی: کتێبی "سنە تا سەنەندەج" یەکێک لە بەرهەمە زانستییە هەرمانەکانی بواری شارسازی بووە کە دەرفەتێکی باشی بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵەران و خوێندکاران ساز کردووە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم کتێبە بابەتەکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەیی شاری سنەی تێدایە، وتیشی: لێرەدا ئەم کتێبە دەیەوێ خوێنەر بە تێگەیشتنێکی زانستی و ڕاستەقینە لە شار بگات.
Your Comment