بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد محەمەد ڕەشید، ڕێبوار کەریم مەحموود، غالب محەمەد عەلی و سەرکەوت شەمسەدین، ئەو نوێنەرە کوردانەن کە لە نامەیەکدا بۆ ئمانوێل ماکرۆن داوایان لە ناوبراو کردووە کە لە سەفەری ئەمڕۆی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم جودا لە پرسی دوولایەنە، لەسەر پرسی مافی مرۆڤ و بەتایبەتی ئازادی بەیان و ڕۆژنامەڤانە بەندکراوەکان قسە بکات.
بە پێی هەواڵەکان، ماکرۆن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەییشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و هەندێک بەرپرسی دیکە و سەرکونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر بە شێوەی فەرمی پێشوازی لێکرا و بڕیارە کە ئەمڕۆ چەند دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەبێت.
Your Comment