ئێران لە  وڵاتانی قوربانی کردەوە تیروریستیەکانە/ 17 هەزار شەهیدی تیرۆر لە ئێران دایە

ئەندامی ئەنجومەنی بەرگری لە قوربانیانی تیرۆر وتی: ئێران بە بوونی بنەماڵەکانی قوربانی تیرۆر سەلماندوویە نەک هەر تیرۆریست نییە بەڵکوو لە گرینگترین وڵاتانی قوربانی کردەوە تیروریستیەکانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەنسوورە کەرەمی وتی: ئێمە بە بوونی بنەماڵەکانی قوربانی تیرۆر سەلماندوومانە ئێران نەک هەر تیرۆریست نییە بەڵکوو لە گرینگترین وڵاتانی قوربانی کردەوە تیروریستیەکانە.

ئەو وتیشی: ئەنجومەنی بەرگری لە قوربانیانی تیرۆر لە ساڵی 1386 لە لایەن بنەماڵەی شەهیدان و گیانبازانی تیرۆر دامەزرا و ساڵی 1391توانی پێگەی ڕاوێژکاری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆی دەستەبەر کات.

هاوسەری شەهید عەلیموحەمەدی وتیشی: ئەم ئەنجومەنە هەموو سالێک لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی تیرۆر لەدانیشتنی مافی مرۆڤ بەشداری دەکات و بنەماڵەی شەهیدانی تیرۆر لەوێ وتەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.

ناوبراو وتیشی هیوادارم بگەینە ڕۆژێک کە جیهانێکی بێ تیرۆریزم ببینین و دەنگی بنەماڵە قوربانییەکان بە گوێ هەمووان بگەینین.

News Code 38824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =