AP ١٤٠٠ خەرمانان ٣ ٠٩:٣٧

بە هەوڵی بەرپرسان؛

نووسراوە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی زانستگای کوردستان دانرانەوە

نووسراوە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی زانستگای کوردستان دانرانەوە

نووسراوە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزییەکانی سەر تابلۆکانی سەردەرکەی زانکۆ، توێژینگەی کوردستان ناسی و ڕێکخراوی ناوەندی زانکۆی کوردستان دووبارە دانرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ئەوەی کە هەندێک کەس خۆسەرانە لە هەفتەی ڕابردوو هەوڵی لابردنی نووسراوی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزیی تابلۆکانی سەردەرکەی کۆلیژەکان، توێژینگەی کوردستان ناسی و رێکخراوی ناوەندی زانکۆ کوردستانیان دابوو، ئەم هەفتەیە تابلۆکان دیسان لە سەر جێگای خۆیان دانرانەوە.

بێ گومان کۆملگای زانستگایی ئەو هەوڵە یەکەم هەوڵی بەرپرسانی زانکۆی کوردستان لە درێژەی شوێنگیری ئەو کارە نایاساییە دەزانێت و بەرپرسانی زانستگا لە ڕێگای یاساییەوە تا گەییشتن بە ئەنجام و ڕووبەڕوو بوونەوەیان لە ڕێگای یاساوە ئەبێ شونگیرییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

News ID 38816

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha