AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٣١ ١٧:١٦

رەییسی لە دیداری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن:

ئێران هیچ کێشەیەکی بۆ دانوستان کردن نییە

ئێران هیچ کێشەیەکی بۆ دانوستان کردن نییە

سەرۆک کۆماری وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران کێشەی لە گەڵ دانوستان نییە، وتی: گەر وڵاتێک لە بەرجام چۆتە دەرەوە، دەبێ لێپرسینەوەی لێ بکرێت و ئەمریکییەکان دەبێ وڵامی بیری گشتیی بدەنەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن وێڕای ڕێزنان لە یارمەتییەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا، وتی: هیوادارم هاوکاری نێوان دوو وڵات ببێتە هۆی لەناوچوونی ئەم نەخۆشییە لە هەموو جیهان.
ئەو وتیشی: پێوەندی ئێران و ژاپۆن دۆستانەیە و پێوەندی لە گەڵ ئەم وڵاتە و گەشە و پتەو کردنەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر گرینگە.
ناوبراو لە وڵام دانەوە بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەبارەت بە گرینگایەتی بەڕێوەبردنی بەرجام وەکوو ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی، وتی: ئێران هەموو بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردوە و ئەمریکییەکان لەم ڕێککەوتنە چوونەتە دەرەوە و گەمارۆکانیان زۆرتر کردەوە.
ئەو داکۆکی کرد: گەر وڵاتێک لە بەرجام چۆتە دەرەوە، دەبێ لێپرسینەوەی لێ بکرێت و ئەمریکییەکان دەبێ وڵامی بیری گشتیی بدەنەوە.
سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران کێشەیەکی لە گەڵ دانوستان نییە، ڕوونی کردەوە: بۆچی گەمارۆکان دژی ئێران دەبێ درێژەی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ژاپۆن وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی بۆ دابین کردنی ئاشتی لە ناوچە هەوڵ ئەدات، وتی: تۆکیۆ وەکوو ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی لە بەرجام پشتیوانی دەکات و پێمان وایە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە بەرژەوەندی هەمووانی تێدایە و دەکرێ کێشەکان لە ڕێگای وتووێژ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.

News ID 38783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha