بە پێی هەواڵی مێهر، ڕژیمی زایۆنی لە درێژەی شەڕخوازییەکانیدا ناوچەکانی دەورووبەری دیمەشق و حومسی کردە ئامانجی هێرشەکانی خۆی.
وادیم کولیت فەرماندەی ناوەندی ئاشتی نەتەوەیی ئەرتەشی ڕووسیا لە سووریا سەبارەت بە توانای هێزی بەرگری سووریا دژی ڕژیمی زایۆنی، وتی: کۆتاییەکانی ڕۆژی پێنجشەمە شەش شەڕکەری ڕژیمی زایۆنی لە ڕێگای سنووری ئاسمانی لوبنانەوە هێرشیان کردە سەر چەند ئامانج لە پارێزگاکانی دیمەشق و حومسی سووریا. هێزی بەرگری ئاسمانی بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمە بەرگرییەکانی ڕووسیا وەکوو پانتسیر- ئێس و بووک ئێم2، 22 مووشەکی ڕژیمی زایۆنی تێک شکاند.
سیستەمی پانتسیر
مۆدێڕنترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی سووریا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پانتسیرە کە زۆر سەرکەوتوو بووە. ئەم سیستەمە کە تێکەڵی تۆپ و مووشەکە لە دەیەی 90ی زایینی لە ڕووسیا گەشەی کرد و داگری 2 تۆپ و 12 مووشەکە.
سیستەمی بووک ئێم 2
سیستەمی مووشەکی بووک ئێم2 بە توانای جووڵانەوەی خێرا و بەرخۆدانی ئاست بەرز لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی بەرهەم هێنراوی رووسیایە کە خزمەت بە ئەرتەشی سووریا دەکات.
هۆکاری هێرشی زایۆنیستەکان چییە؟
هەموو وڵاتانی جیهان دەزانن کە مەبەستی ڕژیمی زایۆنی لەم هێرشانە بەرز کردنەوەی ڕۆحیەی تیرۆریستەکان، هێزە چەکدارەکان و جەنایەتکاران لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتە کە لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە داگیر کراوە.
ئەم هێرشانە پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکان و یاساکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە هەموویان خوازیاری ڕێزنان لە حاکمیەت و یەکگرتوویی سووریان.
ڕژیمی زایۆنی تا ئێستا هێرشی زۆری دژی سووریا ئەنجام داوە کە نەیتوانیوە بە ئەنجامێکی باش بگات. جموجۆڵەکانی ڕژیمی زایۆنی لە درێژەی ئەو ساڵانەی کە لە قەیرانی سووریا تێدەپەڕێ، نیشاندەری ئەوەیە کە زایۆنیستەکان نایانەوێ سووریا یەکپارچە بێت.
ناکامی تێل ئاڤیڤ لە گەیشتن بە ئامانجەکانی
ڕاستییەکە ئەوەیە کە هێرشی ئاسمانی زایۆنیستەکان تا ئێستا ئاکامێکی نەبووە. جگە لەوەش ئەرتەشی سووریا بەهێزتر لە پێشە و هەوڵەکان بۆ لاواز کردنەوەی بە شوێنێک ناگات. زۆر بوونەوەی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی لە سووریا ئاکامی ناهۆمێدییە کە مەبەستی سەرەتاییەکەی پڕوپاگەندە و نیشاندەری ناکامی ڕژیمی زایۆنی پاش شکست هێنانی لە بەرانبەر شەڕی سووریا و بەرەی بەرخۆدانە.
مێهر لێکی دایەوە؛
نمایشی سەرسووڕهێنەری هێزی بەرگری سووریا لە بەرانبەر ئیسرائیل
هێرشی ڕژیمی زایۆنی بوو سووریا کاردانەوەی توندی هێزی بەرگری سووریای بەدواوە بوو.
News ID 38782
Your Comment