بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە 29 هەمین کۆنفڕانسی ساڵانی وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی کە لە لاهە بەڕێوە دەچێت، لە لێدوانێکدا هەڵوێستەکانی ئێران هەمبەر چەکی کیمیایی، جەنایەت و لادانەکانی ئیسرائیل و پاڵپشتییەکانی ڕۆژاوا لە جەنایەتەکانی ڕابردوو و ئێستای ئەو ڕژیمە لە دژی خەڵکی ناوچەکە قسەی کرد.
غەریب ئابادی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران گەورەترین قوربانی چەکی کیمیاییە وتی: ئیسرائیل بە پاڵپشتی بێ سنووری ئەمریکا و ڕۆژاوا درێژە دەداتە جەنایەتەکانی خۆی.
ناوبراو هەروەها ئیسرائیلی بە بۆنەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و مادە مەترسیدارەکانی دیکە لە دژی خەڵکی غەززە و لوبنان، ئیدانە کرد و داوای لە بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی کرد کە لێکۆڵێنەوەیەکی گشتی لە ئەو بارەوە ئەنجام بدەن.
غەریب ئابادی تۆمەتە بێ بنەما و دووپاتەکانی ئەمریکا بە بەکارهێنانی سەرچاوەی درۆیی و گرووپە هارکییەکانی بە ئەنگێزەی سیاسی لە دژی ئێران وەسف کرد.ناوبراو وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتانە ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام پابەند بوونی خۆی لە چوارچێوەی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی سەلماندووە و سەرجەم دامەزراوە دەرمانییە هاوپەیوەندەکانی خۆی خستووەتە بەر دەستی چاوەدێرانەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئاماژەی دایە سەر پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە سەددام لە شەڕی ئێران و عێراق و درێژەی دا کە ئەمریکا و ئەڵمانیا وەکوو دابینکەری سەرەکی مادەی کیمیایی بۆ ڕژیمی سەددام لە جەنایەتە کیمیاییەکان لە دژی خەڵکی ئێران هاوبەشن. ئەو وڵاتانە ئەبێ بە بۆنەی هەوڵی نایاسایی خۆیانەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی وەڵامدەر بن و قەرەبووی خەسارەکان لە ئێران بکەنەوە.
Your Comment