ئەمریکا هێزی سەربازی لە سووریا نییە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی لە سووریا هێزی سەربازی نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر, جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ئەم رۆژانە بە بۆنەی کردەوەکانی لە ئەفغانستان رەخنەی توندی لێ دەگیرێ, بەشداری ۹۰۰ سەربازی ئەمریکی لە سووریا بە تایبەت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریای ڕەت کردەوە.
ئەو لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەی بی سی وتی کە ئەمریکا هێزی سەربازی لە سووریا نییە.
کەناڵی فکس نیوزیش لە راپۆرتێکدا نووسی: کۆشکی سپی لە راپۆتێکدا کە حەوتەی پێشوو بۆ دیموکراتەکانی ناردووە, رایگەیاندووە کە ئەمریکا لە خاکی سووریا هێزی سەربازی نییە.
کەناڵە هەواڵدەرییەکانی ئەمریکا وەکوو سی ئێن ئێن و فاکس نیوز و چەند هەواڵدەریی دیکە داکۆکیان کردووە سەرەڕای ئەوەی بوونی ۹۰۰ هێزی سەربازی ئەمریکا لە سووریا سەلمێندراوە, رەت کردنەوەی لە لایەن جۆ بایدنەوە جێی سەرسووڕمانە.

News Code 38752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =