بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی پێشنیاری دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە وێنەی نەگونجاوی باڵوێزەکانی ڕووسیا و بریتانیا لە تاران، نووسی: هەوڵی نادیپلۆماتیکی دوو باڵوێزی بیانی لە تاران، بیری گشتی ئێرانی ئاڵۆز کردووە و نیشاندەری سەرەنجنەدان بە یاسا و ڕێسای دیپلۆماتیک و حاڵی خەڵکی ئێرانە.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان جەختی کرد: چاک کردنەوە و قەرەبووی خێرای ئەو هەڵەیە، زروورییە.
بۆچوونی ئێوە