بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوا ی مێهر، رێبەری باڵای شۆرش لە وتەدانێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا وتی: ئەمە پرسی بەپەلە و یەکمی وڵاتە .
وتیشان: ئەم دەرفەتە یەک حەوتەیە کە سەرۆک کۆمار بۆ کۆکردنەوەی پێشنیارەکان و بریاردان داویەتی زۆر باشە و دەبێ هەر کارێک پێویستە بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە بە بێ یەک و دوو بکرێت.
ئایەتوڵا خامنەیی چەندین خاڵیان بە بەرپرسانیش وت و سپاسی پزیشک و پەرەستار و کادیری دەرمانبان کرد کە کاری جەهادی دەکەن .
رێبەری فەرمانی دا کە پشکنین بۆ نەخۆشی کۆرۆنایی دەبێ بێ بەرانبەر بێت و پشکنینی گشتی بۆ خەڵک دەستپێبکاتەوە.
هەروەها جەختیان کرد کە دەبێ لە رێگای هاوردە و بەرهەم هێنانی ناوخۆییەوە ڤاکسێن بگاتە دەستی خەڵک وبەزووترین کات بکوترێن.
سەبارەت بە دەوا و دەرمانی نەخۆشەکانیش وتیان: دەوا و دەرمان لە بازاری ئازاد دا هەیە و ئەمە نیشانەی ێەوەیە کێشە لە دابەش کردن و بەرێوەبەرایەتی کردنی دایە و دەبێ چارەسەر بکرێت.
رێبەری داوای لە خەڵک کرد کە رێنماییە تەندروستیبەکان بە باشترین شێوە رچاو بکەن.
Your Comment