ڕێژەی ترانزیتی کاڵا لە پەرویزخانەوە ئاستی 400 هەزار تۆنی تێپەراند

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و بانی پارێزگای کرماشان وتی: ڕێژەی ترانزیت و هاوردە و هەناردەی کاڵا لە سنووری پەرویزخانەوە گەیشتە 432 هەزار تۆن.

بە پێی هەواڵی مێهر، فەریبورز کەرەمی لەم بارەوە وتی: لەم سنوورەوەزیاتر لە 110 هەزار و 801 تۆن کاڵا بۆ ناوخۆی وڵات هاوردە کراوە.

ئەو وتیشی: کاڵای هەناردەکراوی ئەم سنوورەش زیاتر لە هەزار و 670 تۆن بووە کە لە لایەن 91 کامیۆنی ئێرانییەوە جێبەجێ کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و بانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: زیاتر لە 201 هەزار و 59 تۆن ترانزیت لە لایەن 3 هەزار و 320 کامیۆنی ئێرانییەوە لە ڕێگای ئەم سنوورەوە هاوردە کراوە.

News Code 38520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha