ئامانجەکانی لەندەن و واشنتۆن لە سیناریۆی پێکانی نەوتهەڵگرە ئیسرائیلیەکە چییە؟

ئاشکرایە کە زایۆنیەکان؛ هەوڵی ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هەماهەنگیان لە کەنداوی فارس داوە کە بە تەقینەوەی نەوتهەڵگری ئیسرائیلی و کوژرانی دوو هاووڵاتی ڕۆمانیایی و بریتانیایی دەستی پێکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئامانجەکانی ئیسرائیل، بریتانیا و ئەمریکا لە سیناریۆی پێکانی نەوتلهەڵگرە ئیسرائیلییەکە چییە؟ ئەوە پرسیارێکە کە ئەبێ وەڵامی بدرێتەوە. دەتوانرێت ئەو ئامانجانە لە خوارەوە کورت بکرێتەوە.

1.زۆر بەرچاوە کە زایۆنییەکان؛ هەوڵی ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هەماهەنگیان لە کەنداوی فارس داوە کە بە تەقینەوە لە نەوتهەلگرێکی ئیسرائیلی و کوژرانی دوو هاووڵاتی ڕۆمانیایی و بریتانیایی دەستی پێکرد و دوای ئەوە بەیاننامەکای پاڵپشتی لە ئیسرائیل لەلایەن وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، ڕۆمانیا و ناتۆ و هەڕەشەی بریتانیا و ئەمریکا بە وەڵامی بەکۆمەڵ بڵاو کرایەوە.

2. زایۆنییەکان لە خۆپێکان و سیناریۆی سەربازی و فریودان پێشینەیان هەیە و هەر وەک لە بیرەوەرییەکانی گلدا مایر سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە هاتووە؛ پاپۆڕی هاووڵاتیانی کۆچبەرانی جوولەکە لە ئیسرائیلیان بە فەرمانی ناوبراو لەلایەن مووسادەوە تەقاندەوە و فەلەستینییەکانیان تاوانابر کرد بەڵام ئامانجیان ڕێگری لە ڕەوتی کۆچی پێچەوانە لە ناوچە داگیرکراوەکانەوە بوو.

3. وتراوە ڕفاندنی ژمارەیەک پاپۆڕی ئیماراتی و وڵاتی دیکەش لە بەندەری فوجەیرە رووی داوە لە حاڵێکدا کە بەندەری فوجەیرە لە کۆنترۆڵی هیزی دەریایی ئەمریکادایە.

ئەو گوشاوانە بە چەند ئامانجەوە ئەنجام دەدرێن:

1.زایۆنییەکان دەیانەوێت بەیانوویەک بۆ پێکانی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان لە کەنارەکانی سووریا و لوبنانیان هەبێت و چونکوو لە شەڕی دەریایی سنووردارن، بەدوای کۆ کردنەوەی سوپای ئەمریکا و وڵاتانی دیکەن.

2. ئەمریکییەکان ئەو ڕووداوانە گوشارێک لەسەر دەوڵەتی نوێی ئێران بۆ دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و قبووڵ کردنی دانوستان لەسەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و دزەی ناوچەیی ئێران دەزانن.

3. ئەمریکییەکان بۆ گوشار لەسەر ئێران پێویستیان بە کەشێکی هەڕەشەکەرانە لە سەر ئێران و کۆ کردنەوەی هێزی جیدیترە. هەماهەنگی ناڤۆکی بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا لە درێژەی گەمارۆکان و پێشێل کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تاوانبارە و ڕەوایی زۆری نییە، ئەبێ هەڕەشەی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە بکەنە بیانوویەک بۆ گوشار بخەنە سەر ڕووسیا و چین و بیری گشتی جیهان چونکوو بابەتی ناڤۆکی ئێران لە ئاستی ئەوەدا نییە کە بتوانرێت ببێتە بابەتێک بۆ بیانوو.

نە ئێران و نە هیچ یەکە لە هاوپەیمانەکانی لە ئۆپراسیۆنی کردنە ئامانجی نەوتهەڵگرە زایۆنییەکە دەستێوەردانیان نەبووە، بەندەری فوجەیرەش لە کۆنترۆڵی سوپای ئەمریکایە کەواتە ئەمە سیناریۆیەکی ساختەیە بە بەڕێوەبەرایەتی ئیسرائیل و بریتانیا و ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک و گوشار و هەماهەنگی نوێ و گەمارۆی نوێ بۆ گوشاری زیاتر لەسەر دەوڵەتی نوێیە.

وادیارە ئەمریکییەکان دەیانەوێت لە هێز و هەڕەشەی سەربازی خۆیان و ڕێکخستنی شەڕێکی بچووک ڕێگری بکەن لە هەناردە کردن و فرۆشی بەرهەمە نەوتی و پێترۆکیمیاییەکانی ئیران بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و چین.

4. ئامانجی دیکە گوشار لەسەر ئێران بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر سەربازانی ئەمریکی و دەرکرانیان لە عێراقە.

کەواتە وادیارە بە پێی ئەو ڕووداوانە داواکاری بۆ دەرکرانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەبێ زیاد بکرێنەوە.

موشتەقاتی کارناسی باڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین

News Code 38513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =