بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە رێورەسمێکدا ڕێبەری باڵای ئێران حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەئیسی بۆ سەرۆک کۆماریی ئێران راسپارد.
دەقی فەرماننامەکە؛
فەرماننامەی راسپاردنی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئیسلامیی ئێران
🔻 بسم اللّه الرّحمن الرّحیم
و الحمد للّه ربّ العالمین و صلّی اللّه علی محمّد و آله الطّاهرین سیّما بقیّة اللّه فی الارضین.
سپاسی خوای زانا و توانا دەکەم کە بە گەورەیی خۆی جارێکی تر ئێرانی لە تاقیکردنەوەی سیاسی وکۆمەڵایەتی هەڵبژاردن سەرکەوتوو کرد.
خەڵکی ئێران سەرەرای دۆخی دژوار بە ئامادەبوونی سەربەرزانەی خۆیان ، حاکمیەتی دەنگی خەڵک لە سەر بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتی نیشان دا و بە هەڵبژاردنی کەسێکی پلەبەرز لە بواری زانست و خاون پێشینەی درەوشاوەی بەرێوەبەرایەتی ورەی خۆیان بۆ تێپەراندنی رێگای نوورانی شۆرش کە رێگای عەدالەت و پێشکەوتن و ئازادی و سەربەرزیە نیشان دا.
ئەمرۆ وڵاتی ئازیزمان ، تینووی خزمەت و ئامادەی جووڵەی هەڵبەزانە لە هەموو بوارەکان و بەڕێوەبەرایەتی لێهاتوانە و جیهادی و دلێرانەیە تا بتوانێت توانییە ئاشکرا و نهێنییەکانی گەل، بە تایبەت گەنجان کە زیاتر لە کێشەکانە یەکریز بکات و بیهێنتە مەیدانی کار و تەقالا .لەمپەرەکان لە بەردەم بەرهەم هێنان هەڵگرێت ؛ سیاسەتی بەهێزکردنەوەی دراوی نەتەوەیی بە جدی پێوشوێن بگرێت و یارمەتی بژیوی خەڵک بدات .
ئێستا بە سپاس و رێز لە خەڵک حوجەتولئیسلام رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری سێزدەهەمی ئێران ڕادەسپێرم.
والسّلام علی عباداللّه الصّالحین
سیّدعلی خامنهای
۱۲ مرداد ۱۴۰۰
Your Comment