فەرماندەی تیپی نۆهەمی "حەشدی شەعبی" شەهید کرا

کەسانی چەکداری نەناسراو ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەی تیپی نۆهەمی حەشدی شەعبیان لە پارێزگای سەلاحەدین شەهید کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەوم، کەسانی چەکداری نەناس لە عێراق فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیان شەهید کرد. ئەبوو سادق خەشخەشی فەرماندەی تیپی نۆهەمی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین بوو کە لەلایەن کەسانی نەناسەوە کرایە ئامانج.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی لە حاڵێکدا کە لە ماڵی خۆیەوە خەریک بوو دەچووە شوێنی کارەکەی، لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسەوە کرایە ئامانج و شەهید کرا.ئەو ڕووداوە لە حاڵێکدا ڕووی داوە کە پێشتر لەسەر چارەسەری بۆشاییە ئەمنییەکان لە سەلاحەدین جەختیان کردبوو.

News Code 38488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =