بەرهەم ساڵح لە ڕۆژانی داهاتوو دێتە ئێران/گفتوگۆی بەغدا و تاران

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد کە عێراق گفتوگۆگەلێکی ڕوونی لەگەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران گفتوگۆگەلێکی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد کە عێراق گفتوگۆگەلێکی ڕوونی لەگەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران گفتوگۆگەلێکی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە جەختی کرد کە دەوڵەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەن و گرووپە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆرە و زیادی کرد کە درێژەی ئەم دۆخەی ئێستا کە لەلایەکەوە حکومەت بێت و لەلایەکی ترەوە گرووپ و هێزەکانی دەرەوەی حکومەت بۆ خۆیان کار بکەن کێشە و پرسەکان دەگاتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی هێزە بیانییەکان لە ئەم نێوانەدا وتی کە بەغدا لەگەڵ هێزە بیانییەکانیش گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی هەیە و لەگەڵیان سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم دۆخە قسە دەکات.

فواد حسێن سەبارەت بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران دوای گۆڕینی سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە هێشتا کاتی ئەو سەفەرە دیاری نەکراوە و زیادی کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشت کراوە و ئەو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئێران ئەو سەفەرە ئەنجام دەدات.

ناوبراو زیادی کد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندێک بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح سەفەری تاران دەکات و جەختی کرد کە لە ئەو سەفەرەدا پرسی نێوان دوو لایەنەکە تاوتێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق زیادی کد کە بە گۆڕانکارییەکان لە ئێران پێویستە کە گفتوگۆیەکی نوێ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پێوەندی عێراق و ئێران و پرسی ناوچەیی و پێوەندی ئێران و ئەمریکا دەست پێبکات و جەختی کرد کە پێوەندی ئێران و ئەمریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی عێراق دەبیت.

News Code 38459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =