سەربازانی ئەمریکی بۆ ماوەیەکی زۆر لە عێراق دەمێننەوە و ناکشێنەوە

پەرلەمانتارێکی عێراقی لە لێدوانێکدا وتی: یەکێک لە ئەنجامە ڕوونەکانی دانوستانەکانی بەغدا-واشنتۆن مانەوەی درێژەخایەن و بێ سنووری سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، زاهر عانی پەرلەمانتاری عێراقی لێدوانێکی سەبارەت بە دانوستانی ئەم دواییەی بەغدا-واشنتۆن هێنایە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە ئەو بارەوە وتی: یەکێک لە ئەنجامە ڕوونەکانی دانوستانەکانی بەغدا-واشنتۆن مانەوەی درێژەخایەن و بێ سنووری سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراقە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: گۆڕانی ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە هێزی ئۆپراسیۆنییەوە بۆ هێزی پەروەردە، هەوڵی ئەمریکا بۆ گۆڕینی کەشەکەیە تا بەم شێوە بتوانێت زیاتر لە عێراق بمێنێتەوە.

News Code 38445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =