AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٦ ٠٩:٥٦

پارێزگاری کوردستان:

تۆماری جیهانی هەورامان کاریگەری زۆری لەسەر گەشەی گەشتیاری کوردستان دەبێت

تۆماری جیهانی هەورامان کاریگەری زۆری لەسەر گەشەی گەشتیاری کوردستان دەبێت

پارێزگاری کوردستان وتی: تۆماری جیهانی فەرهەنگی هەورامان لە یۆنێسکۆ کاریگەری زۆری لەسەر گەشەی گەشتیاری کوردستان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا سێشەممە شەو لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی جێژنی تۆماری جیهانی هۆرامان لە عیمارەتی خەسراوا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکێک لە بەشە گرینگەکانی داهاتی وڵاتەکان لە کەرتی تووریزم و گەشتیاری دێتە دی و بێ گومان تۆماری جیهانی هۆرامان دەتوانێت ڕۆڵی زۆری لە بەرز بوونەوەی داهاتی خەڵکی ناوچەکە هەبێت.

پارێزگاری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە هۆرامان لە نێوان دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان و بەشێک لە خاکی هەرێم هەڵکەوتووە، درێژەی دا: ئێمە ئامادەین تا ئەزموونەکانی خۆمان لە بواری تۆماری جیهانی هۆرامان بنێنە بەردەستی هەرێم تا ئەو ڕووداوە لە ناوچەی ئەوانیش ڕوو بدات.

News ID 38411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha