هونەرمەندێکی فۆلکلۆربێژی کوردستان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی فۆلکلۆربێژ و ئەکتەر و ژەنیاری کوردستان بە ناوی فایق محەمەدی کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فایق محەمەدی گۆرانیبێژ و ژەنیاری باڵەبان و سوڕنا و هەروەها ئەکتەری چەندین فیلمی سینەمایی بەهمەن قوبادی بەهۆی جەڵتەی مێشک لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە بەناوبانگەی خەڵکی شاری سنە دوای دوو ساڵ نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بەهۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

شیاوی باسە کە هونەرمەند فایق محەمەدی لە فیلمەکانی "نیوەی مانگ"، "ئاوازەکانی نیشتمانی دایکیم" و "دەف" وەکوو ئەکتەر ڕۆڵی گێڕاوە.

News Code 38400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =