پۆستی تویتەری حەیدەر عەبادی سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەغدا-واشنتۆن

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بەغدا-واشنتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق پۆستێکی تویتەری بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بەغدا-واشنتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، عەبادی بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری لە ئەو بارەوە نووسی: پێشوازی دەکەین لە گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی عێراق و ئەمریکا. ئەو ڕێککەوتنە سەرکەوتنێکە بۆ عێڕاق و بەرژەوەندیەکان و سەروەریی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە درێژەدا وتی: ئێمە لەسەر یەکگرتوویی نەتەوەیی سەبارەت بە پرسە گەورەکانی وڵات جەخت دەکەین و پێمان وایە کە دەوڵەت، گەل و هێزەکان بۆ بەرگری لە بوون، بەرژەوەندی و سەروەری عێراق ئەبێ یەک بگرن.

News Code 38397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =