ڕێگای ئاسنی سەرانسەریی ئێران تۆماری جیهانی یونێسکۆ کرا

ڕێگای ئاسنی سەرانسەری ئێران لە چل و چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی میراتی جیهانی یونێسکۆ وەکوو بیست و پێنجەمین بەرهەمی میراتی کەلتووری ئێران لە ڕیزی ئاسەواری یونێسکۆ تۆمار کرا.

بە پێێ هەواڵی مێهر، لە دانیشتنی ئەمڕۆی کومیتەی میراتی جیهانی یونێسکۆ، دۆسیەی ڕێگای ئاسنی سەرانسەری ئێران لێک درایەوە و پاش پەسند کردنی ئەندامانی کومیتە، ڕێگای ئاسنی سەرانسەری ئێران بە درێژایی ١٤٠٠ کیلۆمەتر وەکوو بیست و پێنجەمین بەرهەمی میراتی کەلتووری ئێران لە ڕیزی ئاسەواری یونێسکۆ تۆمار کرا.

تۆماری ئەم ئاسەوارە لە ساڵی ٩٧ەوە دەستی پێ کردبوو. مەودای ڕێگای ئاسنی باکوور- باشوور لە یونێسکۆ بە ٨ ناوچە دابەش کرا و ٨٩ وێستگەی هەڵبژێردراو بە هۆی گرینگایەتی مێژوویی لێک درایەوە و بەڵگە لە سەری کۆ کرایەوە.

ئەم ڕێگایە لە بەندەری تورکەمەن لە باکووری ئێرانەوە دەست پێ دەکات و تاکوو بەندەری ئیمام خومەینی لە باشووری ئێران درێژەی هەیە.

News Code 38372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =