بە پێێ هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە سێ بەرگ و ١٧٠٠ لاپەڕەیە و چیرۆک و ئەفسانەکانی ناوچەي لەیلاخ دەگێڕێتەوە. ئەم کتێبە ٣٣٧ چیرۆک لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن ١٠٦ کەسەوە وێژراون.
ئیبراهیم ئەحمەدی لە پێشەکی ئەم کتێبەدا نووسیویە: چیرۆک و ئەفسانەکان نیشاندەری بڕوا، ئۆمێد و ئاواتی خەڵکە و سینە بە سینە گوێزراونەتەوە و پشتیوانی ئەدەبیاتی کۆمەڵایەتین. ناوەرۆکیان لە سەر بنەمای دۆستی و بەرانبەری پێک هاتووە و وێناکەرەوەی ژیانی کۆمەڵایەتییە.
Your Comment