ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری- سەرگوڵ ئارەش: مازەندەران وەکوو یەکێک لە جەمسەرەکانی گەشتیاری وڵات دەناسرێت و هەموو ساڵێک میوانداری خەڵکێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێرانە. ئەم پاریزگایە لە باکووری ئێران دایە و لە گەڵ پارێزگاکانی گوڵستان، سمنان، تاران، ئەلبورز، قەزوین و گیلان سنووری هاوبەشی هەیە.

لووتکەی دەماوەند کە بەرزترین لووتکەی ئێرانە لەم پارێزگا و لە شاری ئامول دایە. مازەندەران خاوەن ٢٢ شارە کە ساری ناوەندەکەەتی و زمانی خەڵکی ئەم پارێزگا بە مازەندەرانی ناسراوە.
بوونی شوێنی سەرنجڕاکێشی گەشتیاری، شوێنە پیرۆز و ئایینییەکان بۆتە هۆی ئەوەی ئەم پارێزگایە ببێتە جەمسەری گەشتیاری ئێران.

شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگا
تاڵاوی عەباساوا بە پانتایی ١٠ هێکتار و قووڵایی ١٠ مەتر و بەرزایی ٤٠٠ مەتر لە ئاستی دەریا یەکێک لە گرینگترین شوێنەکانە و بە هۆی ئەوەی شا عەباس لە دەوروبەریدا کاری بیناسازی کردووە، بە عەباساوا ناسراوە.

کۆشکی سەفیاوا
شا عەباسی یەکەم بە هۆی خۆشەویستی منداڵەکەی، کۆشکێکی بینا کرد و ناوی کۆشکی سەفیاوای لە سەر دانا. لە نزیکی ئەم کۆشکەدا کانییەک بە ناوی پەلەنگ خیڵ هەیە کە لە کاتی فەرمانڕەوایی سەفەوی کەڵکی لێ وەردەگیرا.

کۆشکی سەڵتەنەتی ڕامسەر
کۆشکی ڕامسەر یان مەڕمەڕ یەکێک لە باشترین جێگاکان بۆ توریستەکانە کە ڕووبەری ٦٠٠ مەترە و لە نێوان باخێکی ٦٠ هەزار مەتریدا بینا کراوە.
پارکی جەنگەڵی سی سەنگان، گوندی کەندەلووس، تێنێکابون، مۆزەی بابول، دەریاچەی وەڵشت، ئیمامزادە یبراهیم، دەریاچەی شورمەست، بورجی لاجیم، دارستانەکانی دوو هەزار، تاڤگەی ئاوپەری، گوندی لاویچ، دارستانی داڵخانی و ... لە شوێنە بەناوبانگە گەشتیارییەکانی ئەم پارێزگایەن کە سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان ڕادەکێشن و هەر دەم میوانداری گەشتیارانی بیانی و ناوخۆییە.
Your Comment