بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، کومیتەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بەیاننامەیەکی سەربارەت بە دانوستانە ستراتژیەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا دەرکرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کومیتەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ئەو بەیاننامە لەسەر پێویست بوونی چوونە دەرەوەی سەرجەم سەربازانی ئەمریکا لە خاکی عێراق جەختی کردووە. لە ئەو بەیاننامە ڕاگەیێندراوە کە بەرخۆدانی عێراق ئیزنی بەردەوام بوونی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق نادات.
ئەو کومیتە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕاسپاردەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق بەرگری لە ئاسایشی ئیسرائیل و سیخوڕی لە بەرخۆدانە. ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت لە عێارق بکشێنەوە، ئەبێ لە بست بە بستی خاکی ئەو وڵاتە بکشێنەوە.
بۆچوونی ئێوە