بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێبوار چەلەبی وتوویە: دەزگا سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان و دەزگا حیزبییەکان پێوەندیدار بە بنەماڵەی حاکمن و فەرمانەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن و لە شەڕ و ڕیکابەری هەڵبژاردن کەڵکیان لێ وەردەگرن.
ئەو وتیشی: زاڵ بوونی بنەماڵەکان و کەسایەتییەکان بە سەر دەزگا ئەمنییەکاندا لۆجیکی نییە و چاوەڕوان دەکرێ ئەم دەزگایانە، ئاسایشی شارۆمەندان دابین بکەن بۆیە ئەم دەزگایانە دەبێ وەکوو هەموو وڵاتانی دونیا بکەونە ژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە.

ئەندامێکی باڵای نەوەی نوێ رایگەیاند دەیەوێ دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکەونە ژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.
News Code 38336
بۆچوونی ئێوە