ڕوونکردنەوەی بەرهەم ساڵح سەبارەت بە سیخوڕی ئیسرائیل

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق هەندێ وردەکاری سەبارەت بە سیخوڕی ئیسرائل لە تەلەفونی بەرهەم ساڵح خستە بەردەست و شرۆڤەی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاند: دەزگای هەواڵدەریی عێراق سەبارەت بە زانیارییە بڵاوکراوەکان لە سەر سیخوڕی کۆمپانیای ئیسرائیلی "ئێن ئێس ئۆ گرووپ" لە سەر تەلەفونەکانی سەرۆک کۆماری، لێکۆڵینەوە دەکات و ئاکامەکەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم سەرچاوە وتیشی: بەرهەم ساڵح مۆبایل بە کار ناهێنێ بەڵکوو تەنیا لە تەلەفونەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری کەڵک وەردەگرێت. هەروەها وتووێژەکانی ئەو لە گەڵ بەرپرسانی دیکەی وڵاتان لە لایەن دەوڵەتەکانی دوو وڵاتەوە، دەپارێزرێن و ڕێگای سیخوڕیان پێ نادرێت.
شیاوی ئاماژەیە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو تەلەفونی بەرهەم ساڵح لە ڕیزی ئەو ژمارە تەلەفونانە بووە کە ئەپلیکەیشێنی پێگاسوسی ئیسرائیل سیخوڕی کردووە.

News Code 38316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha