سه‌ید ئه‌حسه‌ن علهوی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر به ئاماژه به‌م بابه‌ته که کوردستان پارێزگایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده و کاره‌مه‌یی و توانی زۆر تایبه‌تی هه‌یه وتی: به‌داخه‌وه تاکوو ئێسته ئه‌م توان و ده‌رفه‌تانه به دی نهاتووه و خه‌ڵکی سوودیان لێ نه‌بردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: چ ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه و چ ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێستا ناتوانن یان ئه‌وه‌ی بۆیان لۆ نادات که لێهاتووییه‌کانی ئه‌م پارێزگایه بکه‌نه ئه‌مری واقع و له‌م ڕێگه‌وه دۆخی ئابووری پارێزگاکه بگۆڕن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که سنوور باشترین ده‌رفه‌تی ئه‌م پارێزگایه و وتی: کوردستان ۲۳۰ کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی بێ وێنه‌یه که زۆربه‌ی پارێزگاکانی دیکه لێی بێبه‌شن.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران درێژه‌ی دا: جێگه‌ی داخه که له ده‌رفه‌تی سنووری بوونی کوردستان، هیچ سوودێک بۆ په‌ره دان به دۆخی ئابووری ئه‌م پارێزگایه نبراوه.
عه‌له‌وی وه‌بیری هێنایه‌وه: من له زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ئاماژه‌م به ده‌رفه‌ت و لهاتوویهکانی کوردستان له ڕووی سنووریه‌وه داوه و جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که ده‌بێت ڕێچکه سنوورییه‌کان ڕێک‌بخرێن و کاریان له‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌و له فه‌رمانده‌ی سپای بیتوموقهدهسی پارێزگای کوردستان بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێچکه سنوورییه‌کان سپاسی کرد و وتی: سه‌ره‌ڕای بێ‌کاری زۆر له کوردستان که هه‌ر ڕۆژ به ڕێژه‌که‌شی زیاد ده‌بێت، کردنه‌وه‌ی بازاڕچه سنوورییه‌کان ده‌توانێت ئاستی ئه‌م ڕێژه بێکاره که‌م بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خۆشگوزه‌رانی زیاتری خه‌ڵکی پارێزگاکه.
ئه‌و وتی: هیوادارم به‌و دۆخه‌ی که درووست بووه ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م سنوورانه‌دا کاری بازه‌رگانی و ئابووری ده‌که‌ن ڕچاوی یاسا و ڕێسا سنوورییه‌کان بکه‌ن.
خه‌ڵکی شاره‌کانی سنه و دیوانده‌ره و کامیاران له مجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌م بابه‌ته که کوردستان پێویستی به گه‌شه‌ی ئابووری گه‌وره و به‌رچاو هه‌یه، وتی: له که‌س شاراوه نییه که خه‌ڵکی ئه‌م پاریزگایه له ڕووی ئابووریه‌وه له سه‌ختیدا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر دۆخی سنووره‌کانی ئه‌م پارێزگایه ڕێکبخرێت، ئه‌وه ده‌توانین به که‌مترین کات باشترین دۆخی ئابووری له کوردستان به‌دی بێنین.
عه‌له‌وی وتی: ڕێبه‌ری باڵای ئێرانیش کاری قاچاخ به کرده‌وه‌یه‌کی دوژمناکرانه ناو ده‌بات و هه‌ر بۆیه دبێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م سنوورانه ڕێک‌بخرێن.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌و کاته‌ی که سنووره‌کانی ئێمه له چوارچیوه‌ی یاسا و ڕێساکان ئیش بکه‌ن، چی دیکه قاچاخ کردن مانای نامێنێت و بۆ هیچ که‌س سوودی ئابووری نامێنێت تاکوو ده‌ست بده‌نه کاری قاچاخ.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، مه‌ریوان و کامیاران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌رچی زووتره دۆخی سنووره‌کانی پارێزگای کوردستان ڕێکبخرێت و له‌م ده‌رفه‌ته تایبه‌ته بۆ په‌ره و گه‌شه دان به پارێزگاکه سوود ببرێت، ئه‌مه خۆی ده‌بێته هۆی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی زیاتر له سنووره‌کان و له ده‌رنجامدا گشتی ئێران سوودی لێده‌بات.
Your Comment