بە پێی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی لەم بارەوە وتی: لە خەزەڵوەری ساڵی 1399 بانگەشەی وەرگرتنی خوێندکار لە بەشەکانی ئەندازیاری، ئابووری، ژینگە و پەروەردەی لەش بۆ زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا بڵاو کرایەوە.
ئەو وتیشی: پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان ئەفسوون زیایی فەرد، ندا ڕەحمانی، بارزان سەعیدپوور، دانیال تالب پوور، سەنا زەندی و سارینا چنارە هەڵبژیردران و بە زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆم دەناسرێن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم خوێندکارانە لە پاییزی 1400 بۆ ماوەی تێرمێک دەنێردرێن بۆ نەمسا و لەم ماوەیەدا جگە لە درێژەدان بە خوێندن و لێکۆلینەوە، لە گەڵ زمان و فەرهەنگی ئەم وڵاتەشدا ئاشنا دەبنەوە.
سادقی هەروەها زانکۆی کوردستانی وەکوو زانکۆیەکی پێشکەوتوو لە بواری ئاڵوگۆڕی خوێندکار ناساند و وتیشی: تا ئێستا 35 خوێندکار بۆ زانکۆ ئەورووپییەکان نێردراون.
Your Comment