بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ڕاگهیهندراوێكى دهزگاى ڕاگهیاندنى ئاى پلهسى نزیك له لاهور شێخ جهنگیدا هاتوه، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس.
بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران، لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و درگاكەنیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، پاش ماوهیهك بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران،هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون.
دامهزراوهكه دهڵێت:ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی یٔەو گرووپە دەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردوەیان بەرامبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.
دامهزراوهكه داواى پشتیوانى دهكات و دهڵێت: دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، داوا لە رێكخراو ی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادیی رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكات ئیدانەی ئەوكارە نا مەدەنیانە بكەن، هەروەها داوا لە نوێنەرانی نێودەوڵەتیی و كونسڵی وڵاتان دەكەین لەئاستی ئەم پێشێلكارییە بێدەنگ نەبن و داوای رونكردنەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن، دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەلامەتی گیانی رۆژنامەڤان و كارمەندانی دەخاتە لایەنە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بۆچوونی ئێوە