بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژەتیرۆری کوردستان لەراگەیەنراوێکدا زانیاری لەبارەی ئەو هێرشە موشەکیە بڵاوکردەوە کە کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و رایگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر 10:30 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".
ئەوەش هاتوە، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە، تەنها ئاگر لە پوش و پەڵاش کەوتوەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".
دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی داهاتودا راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشەکە بڵاو بکەنەوە.
هاوكات لهگهڵ هێرشهكهدا، دهنگی زهنگی ئاگاداركردنهوه له كونسوڵخانهی ئهمهریكا له ههولێر لێدرا.
بۆچوونی ئێوە