AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٦ ١١:٣١

خۆڕاگر دەبین

سەرلەشکەر سەلامی: لە شەڕێکی گەورەی جیهانیداین

سەرلەشکەر سەلامی: لە شەڕێکی گەورەی جیهانیداین

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: لە شەڕێکی گەورەی جیهانیدان کە پێوەری گەورەی سەربەخۆیی نەتەوەیی ئێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی سوپا جەختی کرد: ئێمە لە شەڕێکی گەرەی جیهانیداین کە پێوەری گەورەی سەربەخۆیی نەتەوەیی ئێمەیە و جیهانی بەهێز بڕیاری داوە کە رێگرمان بێت بەڵام ئێمەش بڕیارمان داوە کە خۆڕاگر بین.

سەرلەشکەر سەلامی وتی: کەسانێک کە لە ئازادی و مافی مرۆڤەوە قسە دەکەن، پێیان خۆشە بە بێ دەرمان و خۆراک بمێننەوە و پیلانیان بۆ گەلی ئێمە برسیەتی، هەژاری و نەخۆشییە و هەر بۆیە، ئیزن نادەن کە گەلی ئێمە لەگەڵ جیهان پێوەندی دارایی هەبێت. بەڵام ئێمە، نەتەوەیەکی گەورەین کە سەرەڕای هەبوونی گەمارۆی فراوان توانیومانە داهێنانی گەورە بکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە نەبوونی دەمامک لە ڕۆژانی سەرەتایی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا وتی: جیهان پێی وابوو کە گەلی ئێمە لە دۆخی سەختدا پشتی دەشکێت و کڕنۆش دەبات بەڵام وانەبوو.

News ID 37956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha