بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی قسەگەلێکی سەبارەت بە ئەو گرووپە بەرخۆدانە هێنایە ئاراوە. ناوبراو لەو بارەوە وتی: حەشدی شەعبی لقێکی سەربازی گرینگ لە عێراق دێتە ئەژمار.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشد لە درێژەدا وتی: حەشدی شەعبی بنکەیەکی سەربازی هاوپەیوەند بە هێزە چەکدارەکانی عێراقە و لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی ئۆپراسیۆنی هاوبەش چالاکی دەکات.
فەیاز لە درێژەدا وتیشی: گەلی عێراق بنەمای سەرەکی حەشدی شەعبییە. ناوبراو پێشتر وتبووی: حەشدی شەعبی لە داهاتوودا سەروەریی گەلی عێراق دەستەبەر دەکات. هەموو عێراقییەکان ئەبێ لە پێگەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی پارێزوانی بکەن.
سەرۆکی حەشدی شەعبی لە درێژەدا وتیشی: پێگەی ئێستای حەشدی شەعبی بە خوێن و جەهاد بەدەست هاتووە. هەر بۆیە هەمووان ئەبێ دەست بدەنە دەستی یەکەوە تا خەوشێک بەر حەشد نەکەوێت.
Your Comment