بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی ئەلموسەیرە بەیاننامەیەکی لەسەر هەوڵی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ داخستنی ماڵپەڕی ئەو کەناڵە دەرکرد. لە ئەو بەیاننامە هاتووە: داخستنی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلموسەیرە هیچ پاساوێکی نییە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە دریژە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: ئێمە هەوڵی ئەمریکا بۆ داخستنی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلموسەیرە و ژمارەیەکی دیکە لە ماڵپەڕەکانی بەرەی بەرخۆدان بە واتای دزبوونی ئەمریکا دەزانین.
لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە: هەوڵی ئەمریکا نابێتە هۆی سست بوونی ورەی بەرەی بەرخۆدان. ئەلموسەیرە درێژە دەداتە چالاکی و ئەرکەکانی خۆی. دزبوونی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی بەرەی بەرخۆدان و ئۆمەتی ئیسلامی ناگاتە ئەنجام.
شیاوی باسە، دەوڵەتی ئەمریکا شەوی ڕابردوو چەنیدن ماڵپەڕی بەرەی بەرخۆدان لەوانە ماڵپەڕەکانی ئەلعالەم، ئەلموسەیرە و پرێس تیڤیی داخست.
بۆچوونی ئێوە