نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان باشتر بێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كرد كه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی سوپاس و پێزانین بۆ هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا، هیوای خواست له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك ڕه‌ئیسیدا، په‌یوه‌ندییه‌ مێژویییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش، زیاتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردولا فراوانتر ببن.

لای خۆیه‌وه‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، خۆشحاڵی و سوپاسیی خۆیانی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و هیوای به‌ره‌وپێشچونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان خواست.

News Code 37876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =