بەغدا خێرا ڕێگری لە پێشکەوتنی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق بکات

ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارلەمانی عێراق داوای کاردانەوەی خێرا بە پێشکەوتنی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراقیان کرد و داکۆکیان کردە سەر پێویستیی پاراستنی حاکمیەتی عێراق.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارلەمانی عێراق داوای کاردانەوەی خێرا بە پێشکەوتنی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراقیان کرد و داکۆکیان کردە سەر پێویستیی پاراستنی حاکمیەتی عێراق.

فازڵ جابر نوێنەری لایەنگری هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتی: بۆچوونی عێراق لەم بارەوە شەرم هێنەرە چونکوو هیچ کردەوەیەکی لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا نەبووە. دەوڵەت و دیکەی بەرپرسان دەبێ کاردانەوەی جیدیان دژی تورکیا کردەوەکانی ئەوان لە باکووری عێراق ببێت.

کاتع نەجمان نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراقیش داکۆکی کرد: تورکیا تەنیا گولەباران و بوردومانی نەکردووین بەڵکوو درێژە بە تاڵان کردنی سەرچاوەکان لە باکووری عێراق ئەدات.

ئەو داکۆکی کردە سەر بڕیاردانی خێرای دەوڵەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی ئەم کردەوانەی تورکیا دژی عێراق و حاکمیەتی ئەو وڵاتە.

سەلام ئەلشەمری لە هاوپەیمانی سائیرونەوە ڕەخنەی لە درێژەی بێدەنگی دەوڵەت لە بەرانبەر پێشێل کردنی مافی عێراق لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە گرت و وتی: ئەنقەرە درێژە بە پێشێل کردنی حاکمیەتی عێراق و دەستدرێژی بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەدات.

News Code 37826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =