بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی مانگی سوور وتی: لە چوارەمین قۆناغی هاوردە کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27 ی جۆزەردان بە هەوڵی مانگی سوور 2 ملیۆن ژەم ڤاکسین بۆ کوتانی خەڵک گەییشتە تاران و ڕادەستی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی کرا.
دکتۆر قەوسیان موقەدەم زیادی کرد: تا ئێستا مانگی سوور لە سێ قۆناغدا بە ڕیزەوە وەجبەیەکی 400 هەزار ژەمی و دوو وەجبەی یەک ملیۆن ژەمیی ڤاکسینی کۆرۆنای کڕیوە و گواستوویەتەوە بۆ ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم قۆناغەشدا 2 ملیۆن ژەم پێکوتەی کۆرۆنا کڕدراوە و گواستراوەتەوە بۆ ئێران.
Your Comment