بە پێی هەواڵی مێهر، فەوزی حەریری لەم بارەوە وتی: وتووێژە ستراتیژیکەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا ئاکامێکی بەرچاوی نەبووە و بۆیە پێش بینی دەکرێت لە یەک ساڵی داهاتوودا هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بچنە دەرەوە.
ئەو وتیشی: پێویستە حیزب و بزووتنەوە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕێگری لە ڕووداوی نەخوازراوە لە کاتی چوونە دەرەوەی ئەمریکییەکان پشتیوانی لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەروەها سەبارەت بە سەفەری ئەم دواییانەی نەچیروان بارزانی بۆ ئەماراتیش وتی: ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕۆڵی گرینگی لە ناوچە گێڕاوە و بە گرینگی بە ڕوانگەکانی بارزانی سەبارەت بە گۆڕانەکانی ناوچە داوە.
Your Comment