بە پێی هەواڵی مێهر، مەهدی شووشتەری سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: دووهەمین پیشانگای ئابووری ئێران لە سلێمانی ڕۆژانی 1 تا 5ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: 100 کۆمپانیای ئێرانی لەم پیشانگایەدا بەشدارن و مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەم پیشانگا، ناساندنی توانای کۆمپانیاکان و کەلوپەلی ئێرانییە و داوای لە کۆمپانیا چالاکەکانی هەرێمی کوردستان کرد پێشوازی لەم پیشانگایە بکەن.
هەروەها ڕاشیگەیاند: 15 گرووپی جۆراوجۆری خۆراک، جلوبەرگ، ڕایەخ، پیشە دەستکردەکان، پیشەی بیناسازی، کەلوپەلی ماڵ و ... لەم پیشانگایەدا بەشدارن و بەرهەمەکانی خۆیان دەناسێنن.
بۆچوونی ئێوە