بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیەتی عێراق وردەکاری هەوڵەکان بۆ هێرش بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەی ئەو ناوەندە هاتووە، سیستەمی بەرگری بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە کاتژمێر 00:30 خولەکی ئەمڕۆ 6 ی جوون توانی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شوێنگیری بکات و تێکیان بشکێنێت.
شیاوی باسە کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرن.
بۆچوونی ئێوە