کوژران و بریندار بوونی 6 سەربازی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ پەکەکە

لە پێکدادانەکانی بەتلیس دوو هێزی سەربازی تورکیا کوژران و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانداری بتلیس ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنێک کە لە ناوچەی تاتوان سەر بە پارێزگای بتلیس ڕووی دا 2 سەربازی تورکیا کوژراون و 4 سەربازی دیکەش بریندا بوون.

لە بەیاننامەکەی فەرمانداری بتلیس هاتووە کە لە ئۆپراسیۆنی ئێرن 11 کە لە گوندی ئانادرە لە تاتوان ڕووی دا، ئەفسەرێکی باڵای جەندەرمە هاکان تویدمیر لە پێکدادانەکان لە گەڵ پەکەکە کوژراوە.

هەروەها 5 برینداری دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە یەکێکیان بە ناوی باقی کوچاک بەهۆی توندی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە هەر درێژەی هەیە.

News Code 37606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =