AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٢ ٠٩:٠٨

ڕێکخراوێکی جیهانی هۆشداریی دا؛

تورکیا خەریکە عەفرین لە کورد چۆڵ دەکات و لایەنگرانی خۆی دێنێت

تورکیا خەریکە عەفرین لە کورد چۆڵ دەکات و لایەنگرانی خۆی دێنێت

ڕێکخراوی حەشیمەتی گەلانی هەڕەشە لەسەر نیسبەت بە گۆڕاینی دیمۆگرایفیای عەفرین لەلایەن تورکیاوە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا بە جێگیر کردنی لایەنگرانی توندڕەوی خۆی لە جیاتی دانیشتووانی کوردی ناوچەکە خەریکە دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێت و ناوچەکە لە کورد چۆڵ دەکات.

ڕێکخراوی گەلانی هەڕەشە لەسەر لقی ئەڵمانیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە کاولکارییەکان لەلایەن تورکیاوە لە کوردستانی سووریا هۆشداریی دا. لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە تورکیا خەریکە هەوڵ دەدات توندڕەوە ئیسلامییەکان لە عەفرین جێگیر بکات لە حاڵێکدا کە ئەوێ بۆ ساڵانی دوور و درێژ شوێنی نیشطەجێ بوونی گرووپگەلێک بە بیر و بڕوای جیاواز بووە، ئێستا بووەتە جێگای سوننە توندڕەوەکان.

بە گوێرەی هەواڵی دویچە ولە تورکی، کەمال سەیدۆ مێژوونووس و یەکێک لە کارناسانی بواری ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەو بنکەیە پێشتر وتبووی زیاتر لە سەدا96 حەشیمەتی کوردە سوننەکان لەوێ نیطسەجێ بوون بەڵام ئێستا بە هێرشێ تورکیا بۆ سرە ناوچەکە ئەوان بە ناچاری کۆچ دراون و ئیسلام گەرا توندڕەوەکان لەلایەن تورکیاوە لەوێ جێگیر کراون تا ئەو جێگایە کە کوردەکان بۆ 25 لەسەد کەم بوونەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە سیاسەتە شەڕەنگێزانەکانی تورکیا وتی: ئەوە بەو واتایەیە کە تورکیا خەریکە دەگاتە یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی واتا پاک کردنەوەی عەفرین لە کورد.

News Code 37595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha