بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدای یەوم، غالب محەمەد لەو بارەوە ڕایگەیاند: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری چاکسازی لە بەرانبەر ڕێژەی بەربڵاوی گەندەڵی لە هەرێم زۆر کەمە و پارتە دەسەڵاتدارەکان لە بارەی بێدەنگی لەسەر ئەو ئامارە زۆرانە یەک ناگرنەوە. چونکوو ئەو مووچەخۆرە بندیوارانە سەر بە ئەو پارتانەن.
غالب محەمەد زیادی کرد: بە پێی ئامارەکان نزیک بە 300 هەزار مووچەخۆری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن کە زۆربەیان لە وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان و هەروەها ڕێکخراوی زیندانەکان، دابینی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و وەزارەتی تەندروستی تۆمار کراون.
Your Comment