پارتی تاکڕەوی دەکات لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا

سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری رایدەگەیەنێت، هەرلایەنێک بە بێ بەرامبەر هاوکاریی داراییان بکات لێی وەردەگرن و سوپاسیشی دەکەین چونکە پێیانوایە بەشدارن لە سامانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باپیر سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى رووداو رایگەیاند: " ئێمەو یەکێتی لێکتێگەیشتنمان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوکاری یەکتربین لە چەند بازنەیەک کە لە ناوچە جیاوازەکان لە دانانی کاندید ڕێککەوتنمان هەبێت".

سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى ئاماژەى بەوەشکرد، پێیان خۆشبوو لەگەڵ هاوپەیمانی هیوا لەپەرلەمانى عێراق پێکەوە بچنە هەڵبژاردن، بەڵام بە دەستیانەوە نەهات و دەشڵێت" لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر کاندیدی چەند شوێنێک ڕێکنەکەوتین پێکەوە بەشداربین".

عەلی باپیر ئەوەشی خستەڕوو، کە پارتی هیچ دەستپێشخەرییەکی نەکرد بۆ رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەگەڵ حزبەکەی، بەڵام یەکێتی چەند جارێک داوای کاری پێکەوەیی لێکردون، بەوتەى خۆشى پارتی تاکڕەوی دەکات لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا.

لەبارەى دۆخى دارایی حزبەکەشییەوە عەلی باپیر ئەوەى باسکرد کە هەرلایەنێک بە بێ بەرامبەر هاوکاریی دارایییان بکات لێی وەردەگرن و سوپاسیشی دەکەن، چونکە پێیان وایە بەشدارن لە سامانی ئەم وڵاتە.

News Code 37512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha