بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەیلی میل، لێکۆڵەران جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزییەوە کە سەرچاوەکەی لە سەگەکانەوە دەست پێ دەکات و ئەگەری تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسەش هەیە.
لێکۆڵەران بڕوایان وایە ئەمە نابێتە نەخۆشییەکی گشتگیر و تا ئێستا دیار نییە ئایا دەبێتە کێشەیەکی جیدی بۆ تەندروستی مرۆڤ یان نە.
تا ئێستا 8 کەس بە هۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە 7 کەسیان منداڵن و بچووکترینیان منداڵێکی 5 مانگ و نیوەیە.
بە وتەی لێکۆڵەران ئەم لێکۆڵینەوە نیشاندەری مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی لە ئاژەڵەکانەوە بۆ مرۆڤە.
بۆچوونی ئێوە