سەبارەت بە پرسی فەلەستین لە وڵاتانی ئیسلامی چاوەڕوانی زیاتر دەکرا

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی باش بوو بەڵام چاوەڕوانی زیاتر و جیاوازتر لە جیهانی عەرەب دەکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی باش بوو بەڵام چاوەڕوانی زیاتر و جیاوازتر لە جیهانی عەرەب دەکرا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم 10-12 ڕۆژەدا کە شەڕێی قورس لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ڕووی دا، بۆ یەکەم جار فەلەستینییەکان یەکپارچە بوون و ئەم یەکگرتووییە و وەڵامی قایمی غەززە بە ئیسرائیل، بووە هۆی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین و هەموو موسڵمانان.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی خەڵکی سەرتاسەری جیهان لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، وتی: خەڵکی جیهان زۆر باش دەرکەوتن و لە ئەمریکا و ئەورووپا خۆپیشاندانی خەڵکمان دی. ئاڵبەت دەوڵەتەکان هەڵوێستی جیاوازیان هەبوو و هەندێک لە وڵاتە ڕۆژاواییەکان بەداخەوە هەڵوێستی هەڵەیان ەورگرت. ئەگەرچی هەڵسوکەتی وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی باش بوو بەڵام لە جیهانی عەرەب چاوەڕوانی زیاتر هەبوو و زۆربەیان تا ڕۆژانی دوایی بێدەنگ بوون. بەڵم بە هەر شێوە، بەرخۆدانی نەتەوەیەک، سەرکەوتنی بەدواوە دەبێت و سەرکەوتنی ئەم دواییەی گەلی فەلەستین یەکێک لە ئەو نموونەگەلەیە.

سەرۆک کۆمار درێژەی دا: ئێمەبینیمان کە گەلی فەلەستین لە بەرانبەر ئیسرائیلی پڕچەک کە هەموو وڵاتە ڕۆژاواییەکان یارمەتیان دەدا، سەرکەوتن و هەر لێرەوە پیرۆزباییان لێ دەکەین.

News Code 37433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =