بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حشمەتوڵڵا سەیدی ڕایگەیاند: یەکێک لە هەوڵە فەرهەنگییەکان بۆ تۆکمە کردنەوە و پتەو کردنەوە هەرچی زیاتری پێوەندی دوو شاری سنە و سلێمانی پەیمانی دەستەخوشکی بەستراوە.
ناوبراو زیادی کرد: دەستەخوشکی شارەکان پێوەندی نێوان ئەو دوو شارەیە کە خاوەن هاوشێوەیی و هاوبەشەیی تایبەتن لە بواری زانستی، فەرهەنگی و مێژوویی.
سەیدی وتیشی: جگە لە هاوبەشیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئەو دوو شارە لە ساڵی 98 لە لایەن یۆنێسکۆوە چوونە ڕیزی شارە خولقێنەرەکانی جیهانەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە ئامانجی گەشەی پێوەندییە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و گەشتیارییەکان و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتی دوو لایەنە و بەڕێوە بردنی پڕۆژەی سەرمایەدانەری، پێشنیاری دەستەخوشکی سنە وەکوو شاری خولقێنەری مۆسیقا و شاری سلێمانی وەکوو شاری خولقێنەری وێژە پێشکەشی ئەنجومەنی شار کرا و پەسەندیش کرا.
Your Comment