کەتیبەکان قەسام: تێلاڤیڤ چاوەڕێ وڵامی بەرخۆدان بکات

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە بۆ 139 کەس لەوانە 39 منداڵ و 22 ژن هەواڵی دا و زیادی کرد کە تا ئێستا 950 فەلەستینیش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدان و برینداربووانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچە هەواڵی دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مانگی سووری فەلەستین پێشتر ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە لای ڕۆژهەڵاتی گەییشتووەتە 10 کەس و 90 کەسیش لەلایەن سەربازای ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون.


دانیشتوانی تێل ئاڤیڤ چاوەڕێی وڵامی توندی ئێمە بن


وتەبێژی گوردانەکانی عێزەدین قەسام ڕایگەیاند: پاش بە ئامانج کردنی بورجی غەیرنیزامی لە غەزە و ڕووخانی نووسینگەی ژمارەیەک لە میدیاکانی جیهان لەم ناوچە، دانیشتوانی تێل ئاڤیڤ دەبێ نیگەران و چاوەڕێی وڵامی ئێمە بن.
لە ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەکبەت و هاوکات لە گەڵ هەستانەوەی خەڵکی فەلستین بۆ هاودەنگی لە گەڵ دانیشتوانی غەزە، ژمارەیەک لە لاوانی فەلستین لە گەڵ سەربازانی زایۆنیست لە شاری ئەلخەلیلی کەرانەی باختەری بە شەڕ هاتن.

کوژرانی 11ڕایۆنیست

بەرخۆدانی فەلستین لە نەواری غەزە تا ئێستا بە مووشەک بارانی شارە داگیرکراوەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە درێژە ئەدەن بۆ ئەوەی وڵامی جەنایەتی داگیرکەران بۆ ڕووخان و بوردومانی بنەماڵە فەلستینییەکان بدەنەوە.
لە سەرەتای شەڕی غەزەوە دوژمن دانی بە کوژرانی 11 زایۆنیست ناوە.

تەقاندنی 200 موشەک لە غەزەوە

سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر 7ی بەیانی دوێنێ هەینی تا 7ی بەیانی ئەمڕۆ شەمە، هێزەکانی بەرخۆدان 200 موشەکیان لە غەزەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین تەقاندووە.

خۆپیشاندانی پشتگیری لە گەلی فەلەستین لە نیۆیۆرک

ژمارەیەک لە خەڵکی دانیشتووی نیۆیۆرک دژی ڕژێمی زایۆنی و بۆ پشتگیری خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین خۆپیشاندانیان کرد.

ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق دژی جەنایەتەکانی ئیسرائیلی کرد

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی لە پەیامێکی تویتەریدا داوای لە خەڵکی عێراق کرد تا ڕۆژی شەممە لە نارەزایەتی بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلەستین، لە مەیدانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان بکەن.

جەنایەتی زایۆنییەکان دژی بنەماڵەیەکی فەلەستینی لە غەزە

هەواڵدەری فەلەستینی مەعا ڕاپۆرتی دا کە حەوت هاووڵاتی فەلەستینی لەوانە 6 منداڵ لە هیرشی بەرەبەیانی شەممە بۆ سەر خانوویەک لە کەمپی شاتی لە ڕۆژاوای غەزە شەهید کران.

مووشەک بارانی ئەشدود لە فەلەستینی داگیرکراو

کەتیبەکانی ئەلقسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە مووشەک بارانی ئەشدوود لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو لە درێژەی تۆڵەی شەهیدانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵات و وەڵام بە ئەو هێرشانە لە کەرتی غەزە هەواڵی دا.

مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگڕبڕ

خالید مەشعەل لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی تی ئاڕ تی وتی: لە خواستەکانی حەماسی بۆ قبووڵ کردنی ئاگربڕ، چوونە دەرەوەی ئیسرائیلییەکان لە مزگەوتی ئەقسا و ئیزنی هاتوچۆی ئازادانە و هەبوونی فەلەستینییەکان لەوێ، ڕاگیرانی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودس، ئازادی دەستگیرکراوانی ئەم دواییە و ڕاگیرانی هێرش بۆ سەر کەرتی غەزەی راگەیاند.

بایدن: درێژە دەەینە گفتوگۆکان لەگەڵ فەلەستینییەکان و ئیاسرائیل بۆ ئاگربڕ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان لە درێژەی گفتوگۆکانی واشنتۆن لەگەل فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان بۆ ئاگربڕ و سەردانی نوێنەری خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو بە ئامانجی هێور کردنەوەی دۆخەکە هەواڵی دا.

تەقە لە مزگەوتی شاری ئەللەد

کەناڵی هەواڵی مەیادین لە تەقە لە مزگەوتی شاری ئەللەد و بریندار بوونی دوو کەس لە فەلەستینی داگیرکراو هەواڵی دا.

سەرۆک کۆماریی لوبنان شەهادەتی گەنجە لوبنانیەکە لە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد

سەرۆک کۆماریی لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تەقەی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر گەنجێکی لوبنانی و شەهید کردنی لە خۆپیشاندانەکان دژی ئیسرائیلییەکان لە سنوورە باشوورییەکانی لوبنانی ئیدانە کرد.

خولی نوێی هێرشەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە شەوی هەینی ڕاپۆرتی دا کە بەرخۆدانی فەلەستین خولێکی نوێ لە هێرشە مووشەکییەکانی لە کەرتی غەزە بەرەو گەڕەکگەلێک لە ناوچە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە.

نوێ دەکرێتەوە...

News Code 37311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =