بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز محەمەدیان بە وتنی ئەوەی کە لەم دواییەدا سنووری حاجی ئۆمەران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە داخراو بوو، زیادی کرد: بەهۆی بەردەوم ابوونی نەخۆشیەکە ئەو قەدەغەیە بۆ هاتوچۆی موسافیر تا دوو هەفتەی دیکە درێژ کراوەتەوە و هیچ جۆرە نامە یان مۆڵەتێک بۆ هاتوچۆی موسافر لە ئەو سنوورەوە دەرناکرێت.

بەرپرسی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەرانی پیرانشار بە ئاماژە بە داخراو بوون و قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمرچین، وتی: ئەو قەدەغەیە تا کۆتایی مانگی گوڵان درێژەی دەبێت.
News Code 37227
بۆچوونی ئێوە