ڕەوتی سڕانەوەی ڕژێمی زایۆنی دەستیپێکردووە و ناوەستێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: کە بەرەنگاریی ڕژێمی زایۆنی واتا بەرەنگاریی تیرۆریزم و ئەرکی هەموانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵلا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتەدانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس قسەی بۆ خەڵکی ئێران و هەموو جیهان کرد.

زایۆنیستەکان فەلەستینی داگیرکراویان کردۆتە بنکەی تیرۆریزم

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە پرسی فەلەستین، هێشتا گرینگترین و زیندووترین پرسی هاوبەشی ئوممەتی ئیسلامە، وتیان: سیاسەتەکانی نیزامی سەرمایەداریی ڕێگە نادات دەستی نەتەوەیەک بگاتە خاک و ماڵ و نیشتمانی خۆیان و لە جێگای ئەوان خەڵکێکی بیانی هێناوەتە سەر ماڵ و ژیانیان.

ئیسرائیل نەک تەنیا وڵات بەڵکوو بنکەیەکی تیرۆریستی دژی گەلی فەلەستین و دیکەی گەلانی موسڵمانە. بەرەنگاریی و شەڕ لە گەڵ ئەم ڕژێمە دزێوە، بەرەنگاریی لە گەڵ ستەم و تیرۆریزمە و ئەرکی هەموانە.

لاوازی ئوممەتی ئیسلام بووە هۆی داگیرکرانی فەلەستین

ئەگەرچی دەوڵەتی داگیرکار ساڵی 1948 دامەزرا بەڵام پێشەکییەکانی ئەم کارە هەستیارە لە ناوچەی ئیسلامیدا، زۆر پێشتر دەستپێکردبوو. ئەم ساڵانە هاوکاتە لە گەڵ دەستێوەردانی چالاکانەی ڕۆژاوای وڵاتانی ئیسلامی بۆ دەسەڵات دان بە سکۆلاریزم و ناسیۆناڵیزمی توندڕەوانە و کوێر و دەوڵەتە چەوسێنەرەکان کە دەستوپەیوەندی ڕۆژاو بوون، هاتنە سەر دەسەڵات.

خوێندنەوەی ڕووداوەکانی ئەو ساڵانەی ئێران، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی ، ئەم ڕاستیە تاڵە ئاشکرا دەکات کە لاوازی و دووبەرەکی لە ئوممەتی ئیسلامی ، بەستێنی بۆ کارەساتی داگیرکردنی فەلەستین ساز کرد و جیهانی ئیستکبار زەبرێکی گەورەی لە ئوممەتی ئیسلامی دا.

هاوکاریی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات لە گەڵ زایۆنیزم

بریتانیان سەرەتا پیلانی سەرەکی داڕشت و سەرمایەدارانی زایۆنیستی بە پارە و چەک جێبەجێ کردنی پیلانەکەیان لە ئەستۆ گرت و سۆڤییەت یەکەم وڵاتێک بوو کە دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە ناڕەوایەی بە فەرمی ناساند و ژمارەیەکی زۆر جوولەکەی بۆ ئەو ناوچەیە نارد. ڕژێمی داگیر کار، بەرهەمی ئەو دۆخە لاوازەی جیهانی ئیسلام و لە لایەکی دیکەشەوە ئەم پیلانو هێرش و دەستدرێژییەی ئەورپایە.

گۆرانی هاوکێشەی هێز لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام

ئەمڕۆکە دۆخەکە جۆرێکی دیکەیە، وەک ئەو ڕۆژانە نییە، ئەمڕۆ هاوکێشەی دەسەڵات لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام گۆراوە. ڕووداوە جۆراوجۆرە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئەورووپا و ئەمریکا ، لاوازی و تەنگژەی قووڵی بنەمایی و بەرێوەبەرایەتی و ئەخلاقی، ڕۆژاواییەکانی بۆ جیهان دەرخستووە.

لە لایەکی دیکەوە، بەهێز بوونەوەی هێزەکانی بەرخۆدان لە هەستیارترین ناوچەکانی ئیسلامی، گەشەی توانستی بەرگری و هێرشئ ئەوان، پەرەسەندی هیوا و ئەنگێزە لە دڵی گەلانی موسڵمان، گەشی زانستی، گەشەی بیری سەربەخۆیی خوازی و پشت بە خۆیی لە گەلانی موسڵمان، نیشانەیەکی پیرۆزن بۆ داهاتوویەکی باشتر.

پێویستیی هاوکاری وڵاتانی موسڵمان لە سەر تەوەری فەلەستین

لەم داهاتووە پیرۆزەدا، دەبێ هاوکاری وڵاتانی موسڵمان، ئامانجێکی گشتی و بنەڕەتی بێت و ئەمەش دوور لە چاوەڕوانی نییە.تەوەری ئەم هاوکاریە پرسی فەلەستین بە مانای هەموو وڵات و چارەنووسی قودسی پیرۆزە.

یەکڕیزی موسڵمانان لە سەر تەوەری قودسی پیرۆز، مۆتەکەی دوژمنی زایۆنیست و پاڵپشتە ئەمریکایی و ئەوروپاییەکانی ئەوانە. گەڵاڵەی شکست خواردووی مامەڵەی سەدە و دواتر هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی چەند دەوڵەتی لاوازی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی داگیرکەر، هەوڵێکی قیزەون بوو بۆ هەڵاتن لەو مۆتەکە.

من بێ یەک و دوو دەڵێم، ئەم هەوڵانە بە هیچ کوێ ناگات؛ جووڵەی بەرەوخوار و ڕوو لە سڕانەوەی ڕژێمی دوژمنی زایۆن دەستیپێکردووە و وەستانی بۆ نییە. بەردەوامیی بەرخۆدان و بەهێز کردنەوەی هێڵی جەهاد و شەهادەت لە نیشتمانە داگیر کراوەکان و پشتیوانیی جیهانی موسڵمانان لە موجاهێدە فەلەستینیەکان دوو هۆکاری جارەنووس سازن بۆ ئازادی قودس و فەلستین لە ژێر دەستی زایۆنیستی داگیرکەر.

ڕێبەری ئێران ڕوو لە گەنجانی عەرەبی وڵاتانی جیهان قسەی تایبەتی کرد کە لە خوارەوە وەرگێڕدراوەکەی هاتووە:

بە ناوی خودای دەهەندە و دلۆڤان
سڵاو بۆ هەموو ئازادە عەرەبەکان، بە تایبەت لاوان و سڵاو بۆ خەڵکی خۆڕاگری فەلستین و قودس لە مزگەوتی ئەقسا.
سڵاو بۆ شەهیدانی خۆڕاگری و ئەوانەی لەم ڕێگادا گیانیان بەخت کردووە بە تایبەت شەهید شێخ ئەحمەد یاسین و شەهید سەید عەباس مووسەوی و شەهید فەتحی شەقاقی و شەهید عیماد موغنییە و شەهید عەبدولعەزیز ڕەنتیسی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس و لە کۆتاییشدا کەسایەتی بەرچاوی شەهیدانی خۆڕافری، شەهید قاسم سولەیمانی کە هەموویان پاش ژیانی پڕخێر و بەرەکەتیان، بە شەهید بوونیان کاریگەری گرینگیان لە سەر بەرخۆدان دانا.
موجاهیدە فەلستینییەکان و خوێنی خاوێنی شەهیدانی خۆڕاگری، توانیویە ئەم ئاڵا پیرۆزە بەرز رابگرێت و دەسەڵاتی دەروونی جیهادی فەلستینییەکان سەد ئەوەندە بکاتەوە. لاوی فەلستینی ڕۆژێک بە فڕێ دانی بەرد بەرگری لە خۆی دەکرد و ئەمڕۆ بە هاویشتنی مووشەکی خاڵ پێک وڵامی دوژمن ئەداتەوە.
فەلستین و قودس لە قورئانی پیرۆزدا "وڵاتی پیرۆز" ناو نراوە؛ دەیان ساڵە ئەم وڵاتە لە لایەن دڵڕەقترین و ناپاکترین مرۆڤەکانەوە داگیر کراوە. ئەو شەیتانانەی مرۆڤە پاکەکان غەڵتانی خوێن دەکەن و پاشان دانی پێدادەنێن. ئەو ڕەگەزپەرستانەی زیاتر لە ٨٠ ساڵە، خاوەنەکانی ئەو وڵاتەیان بە قەتڵ و کوشتن و ئەشکەنجە ئازار ئەدەن بەڵام سوپاس بۆ خودا نەیانتوانیوە ئەوان تەسلیم بکەن.
فەلستین زیندووە و درێژە بە جیهاد ئەدات و بە یاری خودا لە ئەنجامدا دەتوانێ بە سەر دوژمندا زاڵ بێت، قودسی پیرۆز و هەموو فەلستین هی خەڵکی ئەو وڵاتەیە و بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و ئەم کارە لای خوداوە دژوار نییە.
لە بابەتی فەلستیندا هەموو دەوڵەت و میلەتەکان خاوەن ئەرک و بەرپرسیاریەتین بەڵام ناوەندی جیهاد هەر فەلستینییەکانن کە ئەمڕۆ لە ناوخۆ و دەرەوەی فەلستیندا بە 14 ملیۆن کەس دەگەن. یەکگرتوویی و خواستی ئەم کۆمەلە دەتوانێ کارێکی گەورە ڕێک بخات. ئەمڕۆ یەکگرتویی گەورەترین چەکی فەلستینییەکانە.
دوژمنانی یەکگرتوویی فەلستین، ڕژیمی زایۆنی و دەسەلاتە سیاسییەکانیترن بەڵام گەر لە ناوخۆی فەلستینەوە ئەم یەکگرتووییە هەڵنەوەشێتەوە، دوژمنە دەرەکییەکان ناتوانن هیچ کارێک بکەن. ناوەندی ئەم یەکگرتوییە دەبێ جیهادی ناوخۆیی و بێ باوەڕی بە دوژمن بێت. دوژمنی سەرەکی فەلستینییەکان واتا ئەمریکا و ئینگلیس و زایۆنییەکان نابێ ببنە پشتگری سیاسەتە فەلستینییەکان.
فەلستینییەکان لە غەزە، قودس و کەرانەی باختەری و لە ولاتانی 1948 و تەنانەت لە ئوردووگاکاندا هەموو یەکەیەک پێک دێنن و دەبێ ستراتیژی پێکەوە بون لە بەرچاو بگرن. هەموو بەشەکان دەبێ بەرگری لە یەکتر بکەن و لا کاتی گوشارهێنان لە ئامێرەکانیان کەڵ وەرگرن.
هیوای سەرکەوتن ئەمرۆ لە هەمیشە زیاتر. هاوسەنگی دەسەڵاتەکان بۆ بەرژەوەندی فەلستینییەکان گۆڕاوە. دوژمنی زایۆنی ساڵ لە دوای ساڵ لاوازتر بۆتەوە. ئەرتەشیش کە خۆی وەکوو 'ئەرتەشێک کە هەرگیز سکست ناخوات" دەناسێنێت. ئەمڕۆ پاش ئەزموونی 33 ڕۆژەی لوبنان و ئەزموونی 22 ڕۆژە و 8 ڕۆژەی غەزە بۆتە ئەرتەشێک کە هەرگیز سەرکەوتن بە خۆیەوە نابینێت. دۆخی سیاسی ئەو کە چوار هەڵبژاردنی لە ماوەی دووساڵدا تێپەڕاندووە و دۆخی هیمنایەتی ئەوان کە هەموو جارێک تووشی شکست دەبێت و خواستی جوولەکەکان بۆ کۆچ کردن لەو وڵاتە بۆتە هۆی سەرشۆڕی ئەو ڕژیمە. هەوڵ دان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ چەند ولاتی عەرەبی لە دیکەی نیشانەکانی لاوازیی ئەو ڕژیمەیە و هەڵبەت ئەمە یارمەتی ئەوان نادات. دەیان ساڵ پێشتر لە گەڵ میسر پێوەندییان گرت کەچی لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو ڕژیمە لاوازتر بووە و زیاتر توشی خەسار بووە. بەم حاڵەوە پێوەندی لە گەڵ چەند ولاتی لاواز دەتوانێ یارمەتی ئەوان بدات؟ هەڵبەت ئەم وڵاتانەش لەم پێوەندییە کەڵک وەرناگرن. دوژمنی زایۆنی ماڵ و خاکی ئەوان داگیر دەکات و گەندەڵی پەرە پێ ئەدات.
هەڵبەت ئەم ڕاستییانە نەبێ ئەرکی قورسی کەسانیتر لە بەرانبەر ئەم جموجؤڵانە لە بیر بباتەوە. زانایانی موسوڵمان و مەسیحی دەبێ ئاسایی کردنەوە بە حەرام بزانن و ڕووناکبیران ئاکامی ئەو خەیانەتە بۆ هەمووان شرۆڤە بکەن.

News Code 37200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =