بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, یە‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان هۆشداریی به‌حكومه‌تى هه‌رێم دەدات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، یه‌كێتى په‌رله‌مانتاران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سۆنگه‌ى بڕوابون به‌مافى یاسایی هاووڵاتیان له‌ژیانێكى كه‌رامه‌تمه‌ندانه به‌تایبه‌ت به‌نیسبه‌ت فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینه ڕاسته‌قینه‌كان‌و یاساییه‌كان ده‌نگى خۆمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگى هه‌موو ئه‌وانه‌ى داواده‌كه‌ن به‌زوویی یاساى چاكسازى پیاده‌بكرێت."
ئاماژەش دراوە کە "داهاته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان یه‌كبخرێن‌و چیتر مه‌جال به‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌درێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان ئه‌و داهات‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌كاربێنن".
یه‌كێتیه‌كه به‌پێویستى ده‌زانێت، "پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى بخرێته‌گه‌ڕ، بنه‌بڕى دوو موچه‌و زیاتر بكرێت‌و ئه‌وه‌ى شیاوى موچه‌ى دیاریكراوى خۆى نه‌بێت، پێویسته ڕێكاره دارایی‌و یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامبدرێت".
هه‌روه‌ك داواشیكردووه، "هیچ كه‌سولایه‌نێك داهاتێكى نایاسایی بۆ نه‌چێت، داهاته‌كان بخرێنه خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان‌و پرۆسه‌ى چاكسازیش ماوه‌یه‌كى زۆرى به‌سه‌رداچوه‌و چیتر دوانه‌خرێت‌و ئه‌نجامى وردبینیه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا سودیان لێوه‌ربگیرێت‌و گۆڕانكاریه‌كى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌و یه‌كێتیه هۆشداریداوه له‌وه‌ى، "خه‌ڵكى كوردستان خه‌ریكه متمانه‌ى به‌پرۆسه‌كه نه‌مێنێت‌و ڕۆژانه ناڕه‌زاییه‌كان له‌زیادبوندایه‌و بارێكى وا هاتۆته‌پێش كه خه‌ڵكى نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر حوكمدارى له‌كوردستان، حكومه‌ت ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى به‌گشتى بێت نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت، بۆیه پێویسته هه‌نگاوى به‌په‌له بنرێت بۆ چاره‌سه‌رى موچه‌بڕین‌و چاكسازى ڕاسته‌قینه".
Your Comment